بەندکراوان
مێرمنداڵێکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی پیرانشار چارەنووسی نادیارە
06:46 - 8/4/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : زیاتر لە ١٤ ڕۆژە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناسنامەی "رامیار محەممەدزادە" کوڕی خالد و خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر کراوە بەڵام تائێستا هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی بەردەست نیە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە "٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" هێزەئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات چوونەتە سەرماڵی باوکی رامیار محەممەد زادە دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە .
تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم مێرمنداڵە کوردە بۆ ئاگادار بوون لە دۆخی و شوێنی ڕاگیرانی بێ ئاکام بووە ئەم دۆخەش بووەتە هۆی نیگەرانی جددی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری ئەم شارۆمەندە کوردە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کران و ڕاگواستنی شەش شارۆمەند بۆ بەندیخانەی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکانیان
- بێسەر و شوێن بوونی کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی پیرانشار
- دەستبەسەر کرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە پیرانشار
- دۆزینەوەی تەرمی کۆڵبەرێک کە لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە کوژراوە و لە ژێر بەفردا شاردرابووەوە