هەواڵ

قەسری شیرین: گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت 

12:49 - 4/12/2021

قەسری شیرین: گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت 

هانا: رۆژی هەینی ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٣ی دیسەمبری ٢٠٢١)، کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سەر سنوور گیانی لەدەستداوە. 

 

هاوکارانی هانا لە راپۆرتێکدا ئاگاداریان کردین ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "حەبیب رۆستەمی" کوری "گوڵ نەزەر" خەڵکی ئاوایی "فەرمانشا" و نیشتەجێی قەسری شیرینە. بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بە بێ ئاگادار کردنەوە لە سنووری "پەرویزخان" تەقەیان لەم شارۆمەندە کردووە و لە ئاکامدا پێکراوە و گیانی لەدەستداوە. 

شایانی باسە تەرمی ئەم شارۆمەندە کوردە رەوانەی پزیشکی قانوونی کراوە و تا ئێستا نەدراوەتەوە بە بنەماڵەکەی.