هەواڵ

پیرانشار: دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە 

03:29 - 20/5/2022

پیرانشار: دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە 

هانا: رۆژی پێنجشەممە ٢٩ی گوڵانی ١٤٠١-(١٩ی مەی ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی کورد لە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە. 


بەپێی ئەم راپۆرتە ناوی ئەم شارۆمەندە "تەها ئاتەش ئەفراز" خەڵکی "کۆنە خانێ"ی پیرانشارە و هێزە ئەمنییەکانی حکومەت هێرشیان بردووەتە سەر ماڵەکەی و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بەسەر موبایلەکەیدا گرتووە و ناوبراویشیان دەستبەسەر کردووە. لە درێژەی ئەم راپۆرتەدا هاتووە ناوبراو پاش لێپرسینەوە ئازاد کراوە. 

جێگای ئاماژەیە "تەها ئاتەش ئەفراز" رۆژی یەکشەممە ١٩ی رێبەندانی ١٣٩٩ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئیران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و پاشان رۆژی دووشەممە ٢٥ی رەشەمە بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەن لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرابوو. 
 

03:49 - 20/5/2022 نوێ کراوەتەوە.