هەواڵ

دیواندەرە؛ گیانلەدەست دانی منداڵێکی ١٠ ساڵان بە هۆی تەقینەقەی گاز

08:22 - 7/6/2023

دیواندەرە؛ گیانلەدەست دانی منداڵێکی ١٠ ساڵان بە هۆی تەقینەقەی گاز

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٥ی ژوئێنی ٢٠٢٣، منداڵێکی ١٠ ساڵان بە ناوی "سرووش عەبدوللازادە"کوڕی قارمان و شیدا فەیزی، خەڵکی ئاوای "سرا"ی لە سەقز و دانیشتووی دیواندەرە، بە هۆی تەقینەوەی گاز بەهۆی سەختیی برینەکانی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سنە گیانی لەدەست دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ڕۆژی پێنجشەممە ١ی ژوئێنی٢٠٢٣، سۆروش عەبدوڵڵازادە و هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی عەباس  بە هۆی تەقینەوەی گاز لە شوێنی کارەکەیان لە دەروازەی شاری دیواندەرە بە سەختی بریندار بوون و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری سنە گوازرانەوە.

 

پێشتر هانا ڕاپۆرتێکی لەسەر ئەم بابەتە بڵاو کردبووەوە.