ئامار

١١٥ شارۆمەندی کورد لە ساڵی ١٤٠٢ زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دراون

11:05 - 31/3/2024

١١٥ شارۆمەندی کورد لە ساڵی ١٤٠٢ زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دراون

ئاماری لەسێدارەدانی شارۆمەندانی کورد لە ساڵی ١٤٠٢

هانا ؛ ناوەندی ئاماری ریکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، راپۆرتی ئاماری سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ و پێشێلکرانی مافە بنچینەییەکانی شارۆمەندانی کورد لە ساڵی ١٤٠٢ لە کوردستانی ئێرانی ئامادە کردووە و بڵاوی دەکاتەوە ئەم ڕاپۆرتە شموولی پارێزگاکانی کوردستان ، ئازەربایجانی غەربی ، کرماشان و ئیلام دەکات .
بە سەرنجدان بە نەبوونی رێگای دەستپێڕاگەیشتنی ئازادانە بە هەواڵ و رووداوەکانی ناوخۆی وڵات ئەم ئامارە ناتوانیت سەرجەم پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی شارۆمەندان لە خۆ بگرێت هەموو هەوڵی هاوکارانی رێکخراوەی مافی مرۆڤی هانا لەو رێرەوەدایە ئەو پەری وردبینی لە دانانی هەواڵ و پشراستکردنەوەی تەواوی بڵاو کراوەکە کرابێت .
ناوەندی ئاماری ریکخراوی مافی مرۆڤی هانا لەم بەشەدا ئاماری لە سێدارەدانی شارۆمەندانی کوردی لە ساڵی ١٤٠٢ لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکانی کوردستان کە لەم ناوەندی ئامارەدا تۆمار کراوە ، بڵاو دەکاتەوە .

بە پێی ئەم ئامارە لە ساڵی ١٤٠٢ ، بە گشتی ١١٥ شارۆمەندی کورد لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە دراون ناسنامەی سەرجەمی ئەم شارۆمەندانە بۆ هانا سەلمێنراوە و تۆمار کراوە کە وردەکاری تاوانە وەپاڵدراوەکانیان لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە بە شێوەی خوارەوەیە :

لە سێدارەدان بە هۆی تاوانی پەیوەندیدار بە مادەهۆشبەرەکان ٥٢ کەس
لە سێدارەدان بە تاوانی پەیوەندیدار بە کوشتنی بە ئانقەست ٤١ کەس
لە سێدارەدان بە تاوانی موحاربە و تاوانی سیاسی ١٢ کەس 
لە سێدارەدان بە تاوانی پەیوەندیدار بە دزی چەکداری ٥ کەس
لە سێدارەدان بە تاوانی پەیوەندیدار بە دەسدرێژی سێکسی ١ کەس
کوژران لە ژێر ئەشکەنجەکران لە لایەن هێزەکانی زیندان ٤ کەس

زۆرترین رێژەی شارۆمەندانی لە سێدارە دراو پەیوەستن بەم شارانەی خوارەوە :

هەرسین ١٤ کەس ، ورمێ ١٢ کەس ، کرماشان ١٠ کەس ، کەنگاوەر ٩ کەس ، مەهاباد ٦ کەس ، بۆکان ٥ کەس ، سەقز ٥ کەس ، سەڵماس ٤ کەس ، سنە ٤ کەس ، سەحنە ، سەردەشت ، کامێران و داڵاهو هەر کامەیان ٣ کەس ، شوت ، پاوە ،  دێولان ، روانسەر ، شاباد ، سەرئاولە ، ئاودانان و مەریوان هەر کامەیان ٢ کەس و شارەکانی ڕەبەت ، سەوڵاوا ، سۆنقۆر ، قوروە ، سەرپێڵی زەهاو و شنۆ هەر کامەیان ١ کەس .

لە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی ١٤٠١ کە بە گشتی ٨٧ کەس لە سێدارە درابوون ، حکومەتی کۆماری ئیسلامی گوشاری بۆ سەر زیندانیانی کورد چڕتر کردووە  کە بە پێی ئەم ئامارە رێژەی لە سێدارەدانەکان لە ساڵی ١٤٠٢ ٣٢  لە سەد زیادی کردووە .

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا 
٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ 
بە کارهێنانی ئەم ئامارە بە مەرجی ئاماژەدان بە سەرچاوەکە ڕێگەپێدراوە . 

11:07 - 31/3/2024 نوێ کراوەتەوە.