ئامار
ئاماری کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران لە ٣ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤
09:50 - 1/4/2024
٢٠١ کۆڵبەر لە ٣ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ کوژراون و بریندار بوون
هانا : ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆژی هانا ، ئاماری زیانەکانی کۆڵبەران و کاسبکارانی کوردی لە ٣ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکانی کوردستان کە لەم ناوەندەدا تۆمار کراون بڵاو دەکاتەوە .
لە کۆی ٢٠١ کەس ، ٢٢ کەس کوژراون و ١٧٩ کەسیش بریندار بوون کە بە جیاکاری بریتین لە :
کۆڵبەرانی کوژراو :
١٤ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون .
٧ کۆڵبەر بە هۆی ڕووداوی سروشتی (سەرما ، سەرمابردوویی ، کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکان) کوژراون .
١ کۆڵبەر لە ئاکامی ڕاوەدوونان بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ کوژراوە .
بریندارەکان :
١٤٩ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون
١٠ کۆڵبەر بە لێدان و ئەشکەنجەکران لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بریندار بوون
٨ کۆڵبەر بە ڕووداوی سروشتی لەوانە ( سەرمابردوویی و کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکان) بریندار بوون
٩ کۆڵبەر لە ئاکامی ڕاوەدوونان لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بە ڕووداوی هاتووچۆ بریندار بوون .
٣ کۆڵبەر بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون
١٢ کۆڵبەریش لە لایەن هێزەچەکدارەکانی سنوورەکان (هەنگی مەرزی) دەستبەسەر کراون
لە ٣ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ بە گشتی ١٢ کۆڵبەری مێر منداڵ کوژراو و بریندار بوون .
زۆرترین ئاماری کوژراو و بریندار بوونی کۆڵبەران لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ پەیوەستن بەو شار و ئاواییانەی کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە :
پاوە ٤٣ کەس ، سەقز ٢٩ کەس ، جوانڕۆ ٢٣ کەس ، بانە ٢٢ کەس ، مەریوان ٢٢ کەس ، سەلاس باوەجانی ١٨ کەس ، سنە ١٣ کەس ، سەردەشت ١٠ کەس ، داڵاهو ٦ کەس ، دیواندەرە ٥ کەس ، روانسەر ٥ کەس ، کامێران ٤ کەس ، پیرانشار ٤ کەس ، بۆکان ٣ کەس ، سەوڵاوا ٣ کەس و شارەکانی سەڵماس ، مەهاباد تکاب و شایندژ هەرکامەیان یەک کەس .
کۆڵبەری دیاردەیکە کە خەڵکی کوردستان و بەتایبەت شار و ناوچەکانی سەرسنوور لەبەر نەبوونی هەلی کار بە مەبەستی پەیدا کردنی بژیوی بنەماڵەکەیان بە ناچار رووی تێدەکەن و پەنا بۆ ئەو کارە دەبەن لەگەڵ ئەوەیکە بەرپرسانی حکومەت هیچ جۆرە هەوڵێک بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان نادەن بەڵکوو کوشتنی کۆڵبەرانیان کردووە بە هەواڵێکی ئاسایی و ئەمە مەترسیەکی گەورەیە بۆ خەڵکی کوردستان
هێزەکانی ئینتزامی ، سوپای پاسداران و هێزەکانی سنووری کۆماری ئیسلامی تەقەی راستەوخۆ لە کۆڵبەران دەکەن و رۆژانە رێژەیکی زۆریان بریندار دەکەن و دەکوژن
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا
سەرەتای مانگی ئاوریلی ساڵی ٢٠٢٤
بە کارهێنانی ئەم ئامارە بە مەرجی ئاماژەدان بە سەرچاوەکە ئازادە .