بەندکراوان

سەپاندنی ۱۰ ساڵ بەندکران و ۵ ملیار غەرامەی نەختینه

11:36 - 12/1/2023

سەپاندنی ۱۰ ساڵ بەندکران و ۵ ملیار غەرامەی نەختینه

هانا: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، زیندانییەکی سیاسی کورد بە ناوی "تەوحید (لوقمان) دەروێش ٢٧ ساڵە ، باوکی دوو منداڵ، خەڵکی ئاوای "گڕناوێک"ی قەتوری خۆی و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی، ڕاپەڕینی سەرتاسەری تەورێز، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی، ئەم شارە بە تۆمەتی "محاڕبه" بە ١٠ ساڵ زیندانی تەبعید بۆ زیندانی ئەهواز و غەڕامەی ٥ میلیارد تمەن بۆ قەرەبووی خەسارەی بانک مەحکووم کراوە .

شایانی باسە، ڕۆژی یەکشەممە "٨ی ژانویەی ٢٠٢٣" لە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا ئەم حوکمە بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندوە.