بەندکراوان

قوروە : دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٥ ساڵ لەلایەن دامودەزگا ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کران

10:14 - 20/9/2023

قوروە : دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٥ ساڵ لەلایەن دامودەزگا ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کران

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی شەممە ١٦ی سپتامبری ٢٠٢٣ دوو مێرمنداڵ خەڵکی قوروە لە لایەن دامودەزگا ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .

بە پشتبەستن بەم راپۆرتە ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندە بریتین لە تەها وەرمەقانی و مەتین قەنبەری تەمەن ١٥ ساڵان .

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکار و شوێنی دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندانە نادیارە 

10:15 - 20/9/2023 نوێ کراوەتەوە.