بەندکراوان

قوروە : دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێک لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

10:41 - 19/10/2023

قوروە : دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێک لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی سێشەممە "١٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣" شارۆمەندێکی خەڵکی قوروە بە ناوی " مەهدی قەنبەری" تەمەن ٣١ ساڵ دەرچووی زانکۆی راهێنانی مامۆستا ، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا .

 

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو لە یەکێک لە شەقامەکانی قوروە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەسبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەکانی سنە گواسراوەتەوە .

 

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەم شارۆمەندە بەر دەست نیە .

10:42 - 19/10/2023 نوێ کراوەتەوە.