بەندکراوان

مێرمنداڵێکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی پیرانشار چارەنووسی نادیارە

06:46 - 8/4/2024

مێرمنداڵێکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی پیرانشار چارەنووسی نادیارە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : زیاتر لە ١٤ ڕۆژە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناسنامەی "رامیار محەممەدزادە" کوڕی خالد و خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر کراوە بەڵام تائێستا هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی بەردەست نیە .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە "٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" هێزەئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات چوونەتە سەرماڵی باوکی رامیار محەممەد زادە  دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە .

تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم مێرمنداڵە کوردە بۆ ئاگادار بوون لە دۆخی و شوێنی ڕاگیرانی بێ ئاکام بووە ئەم دۆخەش بووەتە هۆی نیگەرانی جددی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری ئەم شارۆمەندە کوردە .