ژنان

کوشتنی دوو هاووڵاتی لە ژێر ناوی ناموس

01:06 - 29/4/2023

کوشتنی دوو هاووڵاتی لە ژێر ناوی ناموس

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتوە؛ رۆژی هەینی ٢٩ی ئاوریلی ٢٠٢٣، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "شریوان هادی زادە" ٢٤ ساڵە، ناوی باوکی قادر و "حوسێن هادی زادە" ٢٧ ساڵە،ناوی باوکی مەدەنی"خەڵکی ئاوای "قەزەڵ ئاخ"ی ئەلەندی خۆی، بە تەقەی چەک لە لایەن هاوسەرەکانیان کوژران.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: مستەفا هادی زادە ئەندامی سپای پاسداران بووە و ژن و ئامۆزاکەی بە چەکی حکومی کوشتووە.

  پێویستە ئاماژەی پێبکرێت؛ ژنکوژی بەهۆی نایەکسانی پەیوەندی دەسەڵاتی نێوان ژن و پیاو و باڵادەستی سیستەمی پیاوسالاری ڕوودەدات. لە کۆمەڵگایەکدا کە کولتوورێکی پیاوسالاری زاڵ بێت، پیاوان دەسەڵاتی زیاتریان هەیە و زاڵن بەسەر ژناندا. لە کۆمەڵگایەکی وادا ژنان زەلیل دەکرێن و بەها و گرنگی و مافی کەمتریان هەیە و ناچارن ملکەچی و گوێڕایەڵی داواکاری پیاوان و دەسەڵات بن. جگە لەوەش لەم فەرهەنگەدا چەندین مەرج و دۆسیە و نەخێر بۆ ژنان دروست بووە و پێشێلکردنی ئەو مەرجانە (کە بە نۆرم ناسراوە) ڕەنگە ببێتە هۆی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و ژیانی ژنەکە بخاتە مەترسی . نموونەی ئەو کوشتنە ناموسیانە کە لەم دواییانەدا لە میدیا فەرمیەکانی حکومەتی ئێران بڵاونە کراونەتەوە. هۆکارێکی دیکە کە دەبێتە هۆی توندوتیژی و کوشتنی ژنان، نەبوونی پاراستنی یاساییە بۆ ژنان. هێشتا هیچ یاسایەک بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەرنەچووە و یاساکانی ئێستاش ڕێگری پێویست بۆ پاراستنی ژیانی ژنان دابین ناکەن.