بەندکراوان
ئیلام ؛ دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
12:48 - 4/4/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی چوارشەممە "١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی ئیلام لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "فەرەج ئارسن" خەڵکی مەڵەکشای ئیلام ، سەلمێنراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ هێزەئەمنییەکان بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، ناوبراو بە هۆی بەشداریکردن و چالاکی لە ڕێورەسمەکانی نەورۆزی ئیلام دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو کرادنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی دیکەی خەڵکی مەڵەکشا لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- کیانوش چراغی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ زیندانی ئیلام ڕاگوێزرا
- دەستبەسەر کرانی هونەرمەندێکی خەڵکی ئیلام لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- سزای لەسێدارەدانی زیندانیەک لە زیندانی ناوەندی ئیلام جێبەجێ کرا