بەندکراوان

بۆکان ؛ دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

09:05 - 1/4/2024

بۆکان ؛ دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە "١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" موحسێن رەسوڵ زادە چالاکی مەدەنی خەڵکی بۆکان ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ناوبراو بە هۆی بەشداریکردن لە ڕێورەسمەکانی نەورۆز دەستبەسەر کراوە .

تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە بۆ ئاگادار بوون لە دۆخ و چارەنووسی منداڵەکەیان بی ئاکام بووە .