بەندکراوان

بەردەوامی دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنووسی پەخشان عەزیزی رۆژنامەنووسی کورد

01:25 - 9/11/2023

بەردەوامی دەستبەسەر کران و نادیاری چارەنووسی پەخشان عەزیزی رۆژنامەنووسی کورد

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لەگەڵ تێپەڕ بوونی سێ مانگ لە دەسبەسەر کرانی "پەخشان عەزیزی" رۆژنامەنووس و توێژەری  کۆمەڵایەتی خەڵکی مەهاباد ، تا ئێستا زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و دۆخی بەردەست نیە .

پەخشان عەزیزی تەمەن ٣٩ساڵ رۆژنامەنووس و دەرچووی بەشی توێژەری کۆمەڵایەتی و زیندانی سیاسی پێشوو لە رێکەوتی "٤ ی ئاگۆستی ٢٠٢٣" لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە تاران دەستبەسەر و پاشان بۆ بەندی ٢٠٩ ی زیندانی ئەوین گواسراوەتەوە .

شایانی باسە ژنە چالاکوانە کوردە لە ساتی دەستبەسەر کرانی تا ئێستا لە سەرجەم مافەکانی بێبەش کراوە .

خانمی عەزیزی لە رێکەوتی "١٦ ی نوامبری ٢٠٠٩" لە گردبوونەوەیکی ناڕەزایی خوێندکارانی زانکۆی تاران لە دژی لە سێدارەدانەکانی کوردستان ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و لە کۆتایدا بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو .