بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی خەڵکی نەغەدە لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

03:53 - 18/1/2024

دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی خەڵکی نەغەدە لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی چوارشەممە "٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٢" دوو شارۆمەندی خەڵکی نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .

ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندە بۆ هانا "خەلیل رەسوڵ زادە" خەڵکی ئاوایی "شاولە"ی نەغەدە و "عەزیز حال خالی" دانیشتوویی نەغەدە ، سەلمێنراوە .