بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە سەوڵاوا

11:02 - 18/4/2024

دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە سەوڵاوا

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی پێنج شەممە "٣٠ خاکەلێوەی ١٤٠٣" سێ شارۆمەندی کوردی خەڵکی سەوڵاوا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران .

ناسنامەی ئەم سێ شارۆمەندە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "عەلی حسێنی ، ئومید شەهداد و عومەر حسێنی" خەڵکی ئاوایی دێوزناو سەر بە سەوڵاوا ، سەلمێنراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ هێزە ئەمنییەکان بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندانە و دەستبەسەریان کردوون و پاشان بۆ شوێنێکی ڕایانگواستوون .

11:14 - 18/4/2024 نوێ کراوەتەوە.