بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

11:46 - 4/1/2024

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شارۆمەندێک خەڵکی ئاوایی "عەلی ئاوا" سەر بە نەغەدە بە ناوی "محەممەد جوخور(ئەمینی فەر) ڕۆژی دووشەممە "١١ی بەفرانباری ١٤٠٢" بێ پێدانی هیچ جۆرە بەڵگەیکی یاسایی لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە .

بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، هێزە ئەمنیەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی ناوبراو بێرێزیان بە ئەندامانی بنەماڵەکەی کردووە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو پاش دەستبەسەر کران لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەیکی ئەمنی شاری ورمێ ڕاگوێزراوە .

تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە بۆ زانینی دۆخ و چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام بووە .