بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە تاران

11:52 - 7/11/2023

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە تاران

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ سێشەممە "٧ ی نوامبری ٢٠٢٣" شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "سەیفوڵڵا جەلیلی" تەمەن 52 ساڵ خەڵکی ئاوایی "ئەوێهەنگ" سەر بە شاری سنە و دانیشتوویی تاران ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێک نادیار گواسراوەتەوە .

بە پێی زانیاریەکانی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە کوردە لە تاران و دەستبەسەریان کردووە .

تا ساتی بڵاو کردنەوە ئەم هەواڵە زانیاریەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپەڵدراوەکان لە دژی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .