بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کورد پاش بانگ کران بۆ دادگای گشتی و شۆرشی سنە

12:08 - 13/3/2024

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کورد پاش بانگ کران بۆ دادگای گشتی و شۆرشی سنە

هانا : رۆژی یەکشەممە "٢٠ی رەشەمەی ١٤٠٢"شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "فەریاد قادری" خەڵکی "کولیج" سەر بە سەوڵاوا ، پاش بانگ کران بۆ دادگای گشتی و شۆڕشی شاری سنە ، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ، نابراو لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە وەرگرتنی ئاگادارییەک بۆ دادگای شۆڕش و گشتی سنە بانگ کرابوو .

ناوبراو لە رێکەوتی "١١ی رەزبەری ١٣٩٨" لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ڕاگواستنی بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سنە بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزرا و پاشان لە مانگی گوڵانی ساڵی ١٣٩٩ بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرابوو .

12:11 - 13/3/2024 نوێ کراوەتەوە.