بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی فواد فەتحی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە تاران

11:15 - 5/11/2023

دەستبەسەر کرانی فواد فەتحی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە تاران

‌بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : فواد فەتحی چالاکی کرێکاری ، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

 

فواد فەتحی تەمەن 43 ساڵ کوڕی سدیق، خێزاندار و خاوەن منداڵ خەڵکی سنە و دانیشتووی تارانە .

هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رایانگەیاند ؛ ناوبراو رۆژی شەممە "٤ ی نوامبری ٢٠٢٣" لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی لە تاران دەستبەسەر کراوە و بۆ زیندانی ئەوین گواسراوەتەوە .

بە پێی ئەم راپۆرتە ؛ فواد فەتحی پاش چەن کاژێرێک دوای دەستبەسەر کرانی بە پەیوەیندیەکی تەلەفۆنی بە بنەماڵەکەی راگەیاندووە کە لە لایەن لقی حەوتی دادسەرای ئەوینەوە تۆمەتبار کراوە .

پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت بنەماڵەی فواد فەتحی ، بە مەبەستی بە دواداچوون بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەر کرانی منداڵەکەیان رۆژی "5 ی نوابری2023" سەردانی دادسەرای ئەوینیان کردووە و بەرپرسانی پەیوەندیدار پێیان راگەیاندوون کە ناوی فواد فەتحی ، لە سیستەمدا تۆمار کراوە .

08:53 - 6/11/2023 نوێ کراوەتەوە.