هەواڵ

رەوانسەر: بریندار بوونی خوێندکارێکی زانستگا بە تەقەی راستەوخۆی پۆلیس 

12:43 - 28/3/2022

رەوانسەر: بریندار بوونی خوێندکارێکی زانستگا بە تەقەی راستەوخۆی پۆلیس 

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵان بە تەقەی راستەوخۆی پۆلیس لە بازگەی "باوان" بە توندی بریندار بووە. 


ناوی ئەم شارۆمەندە کوردە "ئێحسان بینایی" تەمەن ٢٤ ساڵ و خوێندکاری زانستگا و خەڵکی ئاوایی "رەئیس" لە ناوچەی رەوانسەرە. 

شایانی باسە ماشێنی ناوبراو بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێش وەخت و دەنگدان بە تەقەی راستەوخۆی ستوان‌ یەکەم "فەلاحی" پێکراوە و گوللـەیەک بەر کاژێرەی سەری کەوتووە و زیاتر لە ١٦ رۆژە لە بەشی چاوەدێری وردی نەخۆشخانە "ئای سی یو" لە ژێر چاوەدێری پزیشکان دایە. 

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بۆ یەکەم جار پەردەی لە سەر ئەم رووداوە دڵتەزێنە لاداوەو جێگای ئاماژەیە لەم ماوەیەدا تا ئێستا هیچ بەدواداچوونێک لەلایەن ناوەندەکانی قەزایی و دادەوە بۆ ئەم رووداوە نەکراوە راگەیاندنەکانی حکومەت لەم بارەوە بێدەنگەیان لێ راکردووە. 
 

01:18 - 28/3/2022 نوێ کراوەتەوە.