بەندکراوان

سنە : کەیوان کەمانگەر نەسەب چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا

06:57 - 25/9/2023

سنە : کەیوان کەمانگەر نەسەب چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا

 بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری سنە ؛ "کەیوان کەمانگەر نەسەب" لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو : ناوبراو ئەمرۆ دووشەممە "٢٥ی سێپتێمبێری ٢٠٢٣" بەبێ حوکمی دادگا لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە .

سەرچاوەیکی ئاگادار بە هانای راگەیاند ؛ هێزە ئەمنیەتیەکان پاش دەستبەسەر کردنی کەیوان ، ماڵەکەیان پشکنیوە و  دەستیان گرتووە بەسەر لاپتۆپ ، کەیسی کۆمپیتەر و مۆبایلەکەیدا و لەگەڵ خۆیان بردوویانە .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی راگرتنی ئەم چالاکە مەدەنی بەردەست نیە . 

07:00 - 25/9/2023 نوێ کراوەتەوە.