هەواڵ

سەقز گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی تەزووی کارەبا

04:34 - 6/11/2023

سەقز  گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی تەزووی کارەبا

بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی یەک شەممە "٥ ی نوابری ٢٠٢٣ " کرێکارێک بە ناوی "سیروان باژیانی" کوڕی غەریب و خەڵکی سەقز ، بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کار کارەبا گرتوویەتی و گیانی لە دەست داوە . بە پێی راپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو لە کاتی دانانی پەردە لە ماڵێک کارەبا گرتوویەتی و ئەم رووداوە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی .

شایانی باسە پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کار ، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکار لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.

04:37 - 6/11/2023 نوێ کراوەتەوە.