بەندکراوان

شەهین ئەحمەدی ، دایکی ئارمیتا گراوەند لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا

07:22 - 6/10/2023

شەهین ئەحمەدی ، دایکی ئارمیتا گراوەند لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرا

بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی چوارشەممە "4ی ئۆکتۆبری 2023" شەهین ئەحمەدی دایکی ئارمیتا گراوەند ، لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کراوە ، بە پێی راپۆرتەکان "شەهین ئەحمەدی" پاش ئەوەی هێزە ئەمنیەکان رێگریان لێ کردووە بۆ مانەوە لە ژووری کچەکەی نارەزایی دەربڕیووە و هێزە ئەمنیەتیەکانیش لە نەخۆشخانەی فەجر دەستبەسەریان کردووە

 

 

ئارمیتا گراوند خوێندکاری تەمەن 16 ساڵ خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تارانە ، کاژێر 7ی بەیانی یەکشەممە "1ی ئۆکتۆبری 2023" کاتی رۆیشتنی بۆ مەکتەب لە میترۆی شوهەدای ئەم شارە بە هۆی حیجابی ئارزومەندانە لە لایەن ژنێکی "سەر بە ستادی ئەمر مەعرووف و بەسیجی شارەداری تاران" هێرشی دەکرێتە سەر و بۆ پشتەوە پاڵی پێوە دەنێت بەو هۆیەوە سەری بەر لێواری قیتارەکە دەکەوێت و دەشکێت و تووشی خوێنبەربوون دەبێ پاشان بێهۆش دەبێ و پاش چل چرکە ئارمیتا بە ئامبۆڵانس گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فەجری تاران و تا ئێستا لە کۆمادایە .

 

شایانی باسە ئارمیتا گراوەند ئێستا لە ژێر چاوەدێری تووندی هێزە ئەمنیەتیەکانە و بە هیچ شێوەیک رێگا نادرێت بنەماڵەکەی بڕۆن بۆ نەخۆشخانە و چاویان بە ئارمیتا بکەوێت

08:28 - 7/10/2023 نوێ کراوەتەوە.