بەندکراوان
قوروە ؛ دەستبەسەر کرانی دووبارەی کەماڵ لوتفی باوکی رەزا لوتفی لە گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژینا
08:37 - 10/4/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ڕۆژی سێشەممە "٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" کەماڵ لوتفی باوکی رەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە شاری دێولان ، پاش بانگ کران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری قوروە سەرلەنوێ دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
کەماڵ لوتفی باوکی رەزا لوتفیە کە لە رێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ لە کاتی ناڕەزاییەکان بە کوژرانی ژینا ئەمینی لە شاری دێولان لە لایەن هێزی تایبەتەوە بە فیشەک کوژرا .
کەماڵ لوتفی پاش کوژرانیکوڕەکەی بە هەڕەشە ناچار کرا کە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنی کوژرانی کوڕەکەی بخاتە ئەستۆی حزبەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی کۆماری ئیسلامی ، ناوبراو پاش چەن ڕۆژ بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک ڕایگەیاند کە کوڕەکەی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە کوژراوە .
کەماڵ لوتفی لە رێکەوتی "٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٢" واتە ساڵی پار ، لە یەکێک لە شەقامەکانی دێولان لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیتڵاعاتی سنە ڕاگوێزرا و پاشان لە رێکەوتی "١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٢" بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- کەماڵ لوتفی باوکی رەزا لوتفی یەکێک لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێنرا
- دێولان ؛ سێ شارۆمەند بە دانانی بارمتە ئازاد کران
- دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی دێولان لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە
- دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی خەڵکی دێولان لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە