بەندکراوان

نەغەدە ؛ دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

08:53 - 21/1/2024

نەغەدە ؛ دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

بەپێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی هەینی "٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٢" شارۆمەندێک بە ناوی "ئازاد بەندەری" خەڵکی نەغەدە ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزەئەمنییەکان بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە .