کۆڵبەر

گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێکی لاو بە تەقەی هێزەنیزامییەکان و کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی سنووری سەردەشت

09:24 - 14/4/2024

گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێکی لاو بە تەقەی هێزەنیزامییەکان و کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی سنووری سەردەشت

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی شەممە "٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری بێتووشی سەردەشت ، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٠ ساڵ کراوەتە ئامانج و فیشەکی بەرکەوتووە .

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "میهرداد عەبدوڵڵازادە" خەڵکی ئاوایی "مارغان"ی سەردەشت سەلمێنراوە .

بە وتەی سەرچاوەیەک ، ئەم کۆڵبەرە دوای ئەوەی فیشەکی بەرکەوتووە لە بەرزاییەکانی سنووری بێتووش کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە .