بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

07:00 - 18/4/2024

دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا لە شاری بۆکان : ڕۆژی چوارشەممە "٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" شارۆمەندێک بە ناسنامەی "موسا جەلیلییان" خەڵکی ئاوایی "ئوچ تەپە"ی بۆکان ، بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکان ڕاگوێزراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ڕۆژی پێنج شەممە "٣٠ خاکەلێوەی ١٤٠٣" ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکان لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفونیەوە بنەماڵەی ناوبراویان ئاگادار کردووەتەوە کە کوڕەکەیان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارەیە .