سێدارە
سزای سێدارەی زیندانیەکی کورد لە زیندانی ناوەندی هەمەدان جێبەجێ کرا
02:56 - 11/10/2023
بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە "11 ئۆکتۆبری 2023" سزای سێدارەی زیندانیەکی کورد بە ناوی "حسێن بەهرەمەند" کوڕی عەلی و خەڵکی رەبەتی سەردەشت ، لە زیندانی هەمەدان جێبەجێ کرا .
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو چەن ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی ، تاوانی پەیوەندار بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو .
حسێن بەهرەمەند خێزاندارە و باوکی سێ مناڵ بوو .
شایانی باسە تا ئێستا هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم زیندانیە کوردە لە لایەن میدیاکانی پەیوەندیدار بە دەسەڵاتی دادوەریەوە بڵاو نەکراوەتەوە .
07:53 - 12/10/2023 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی زیندانییەکی کورد لە زیندانی کرمان
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی زیندانیەکی دیکە لە زیندانی ناوەندی ئیلام
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام پاش 32ساڵ بەندکران
- جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی دوو زیندانی لە زیندانی ناوەندی مەهاباد
- لێدوانی ڤۆلکەر تورک ، کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ئێعدامەکانی ئێران