بەندکراوان

سەپاندنی حوکمی فسادفی الارض بەسەر چالاکێکی مەدنی

02:14 - 24/12/2022

سەپاندنی حوکمی فسادفی الارض بەسەر چالاکێکی مەدنی

"رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا" هەموو حکومەتە دیکتاتۆرەکان و دیکتاتۆرە ئاینیەکان بۆ ئەم مەبەستە ئامرازەکان بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی پێکهاتەی سیاسی و حکومی خۆیان بپارێزن. ئەم ئامرازانە زیاتر لە سیستەمی ڕۆحی و جسمی پێکهاتە ئایینییەکان و خۆ پەرستە ئایینیەکاندا بەکاردەهێنرێن. حاکمە ملهۆرەکان ، بە دانانی ئایین و ئەو یاسایانەی کە دەرزییان خستۆتە ناو ژیانی ڕۆژانەی خەڵکەوە، بۆ هەر کارێکی تاوانکاری پەنا بۆ ئەو یاسایانە دەبەن. لە سیستمی حوکمڕانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، دادوەر و دادوەران لە دادگای دادپەروەری وڵاتدا هیچ سەربەخۆیییەکی قەزایییان نییە و شێوازی حوکمدان بە تانەدان لە ئایین بۆ دادوەرەکان دیکتە دەکرێت. واتە دادوەر ناتوانێت بەپێی بنەما ئینسانی و مەدەنییەکان حوکم بدات و تەنها دوا وشە کە ئایین دەیخاتە ڕوو کۆتایی وشەیانە. کاتێک حاکمی شەریعەت نەیتوانی ئیدانەی نەیارانی حکومەت بکات، پەنا بۆ یاسا ئاینییەکان دەبەن کە کۆتایی ووشەن، و حوکمی فساد فی الارض,حزب الله,و حق و الا، سزای لەسێدارەدانی بەسەریاندا دەسەپێنرێت. سەرکردە لە حکومەتە ئاینیەکاندا نموونەی نوێنەری خودایە، فەرمان و قسەکانیشی قسەی خودایە، بۆیە دوژمنایەتی لەگەڵ سەرکردە بە واتای دوژمنایەتی لەگەڵ خودا دێت، دوژمنایەتی لەگەڵ خودا لە کۆمەڵگا ئایینییەکان بە واتای کوفر و مردنە بۆ کافر. زۆرترین ژمارەی ئەو حوکمانە لە کۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندی بە چالاکانی مەدەنی و مەزهەبی سیاسی کوردەوە هەیە. لە نێو ئەوانەی کە تووشی حوکمی کۆماری ئیسلامی دبن، دەتوانین ئاماژە بە موژگان کاوسی بکەین. موژگان کاوسی، چالاکی مەدەنی کورد خەڵکی کەلاردەشتی مازەندەران، کە لە فێرکردنی زمانی دایکی و زمانە کانی تر لە ئێران، هەروەها چالاکی نەتەوەیی لە ئێران، چەندین جار دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا. مۆژگان کاوسی حوکمی پێشووی خۆی لە"١٥ی دەی ساڵی ١٤٠٠"بە مرخسی لە زیندانی کەچۆیی کەرەج تەواو کرد. لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٤٠١ لە ئێران ڕۆژی پێنجشەممە "٣١ی شەهریوەر ١٤٠١"موژگان کاوسی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی هاتنی ماوەی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی تەنکابۆن گوازرایەوە. بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا موژگان کاوسی ، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی دیسەمبری ساڵی ١٤٠١، یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنەکەی لە دادگای شۆڕشی ساری بە ئامادەبوونی پارێزەرانی"عوسمان مەزین و مەزیار تاتای"بەڕێوەچوو. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە موژگان کاوسی لە قۆناغی دادگاییکردندا لە پارێزەر بێبەش بووە.

مژگان کاوسی بە تۆمەتی
1: سوکایەتی کردن بە رابەرایەتی ئیران 
2: بڵاوکردنەوەی درۆ
3: پڕوپاگەندە دژی نیزامی ئیران 
4: هاندانی خەڵک بۆ شەڕ و کۆمەڵکوژی بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی.

لە کۆتاییدا دادوەر مژگان کاووسی بە فساد فی الارض تۆمەتبار کرد.

02:28 - 24/12/2022 نوێ کراوەتەوە.