بەندکراوان

سەپاندنی سزای ۵ساڵ و ۵ مانگ بەسەر هاووڵاتییەک

09:52 - 29/12/2022

سەپاندنی سزای ۵ساڵ و ۵ مانگ بەسەر هاووڵاتییەک

هانا؛ ڕۆژی سێشەممە"٢٠ی دیسەمبری ٢٠٢٢" موژگان کاووسی، زیندانی سیاسی و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلاب لە ساری بە تۆمەتی "فساد فی الارض" بێ تاوان و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە ڕژیم بە ۸ مانگ و سوکایەتیکردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بە ۱۸ مانگ و کۆبوونەوە و هاوکاری لە دژی ئەمنییەتی وڵات بە ٣٩ مانگ زیندان مەحکووم کرا,کە ئەم حوکمە لە دادگای پێداچونەوە دەکرێ ئیعتراز بە سەری دا بدرێ. شایانی باسە کە موژگان کاوسی لە زیندانی قائم شاری و لەم دواییانەدا فەرمانی دەستبەسەرکردنی درێژکراوەتەوە.

موژگان کاوسی ڕۆژی پێنجشەممە"٢٢ی سیبتەمبری ٢٠٢٢"لە ماڵی تایبەتی خۆی لە نۆشار لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و پاش تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە ڕۆژی پێنجشەممە"٢٧ی ئوکتۆبری٢٠٢٢"بۆ زیندانی تونکابۆن گوازرایەوە و دواتر ڕۆژی هەینی ١٦ی دیسەمبری٢٠٢٢"بۆ زندانی قایم شار گوازترایەوە.