هەواڵ

مەهاباد؛گیانلەدەستدانی فایەق مام قادری یەکێک  لە بریندارەکانی ناڕەزایەتییەکان

12:42 - 10/11/2022

مەهاباد؛گیانلەدەستدانی فایەق مام قادری یەکێک  لە بریندارەکانی ناڕەزایەتییەکان

  هانا: ڕۆژی چوارشەممە"٩ی نوامبڕی٢٠٢٢" هاووڵاتییەک بە ناوی "فایەق مام قادری"تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی مەهاباد، پاش یەک مانگ چاۆدێری لە نەخۆشخانەی خومەینی ورمێ بە هۆی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.


"فایەق مام قادری"ڕۆژی شەممە"١٥ی سپتەمبڕی ٢٠٢٢"لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە شەش گوللە لە سکی دڕا.

پێویستە بگوترێ کە تەرمی ناوبراو ئەمرۆ چووارشەمە لە ناو ئاپۆرەی خەلکی مەهابادا و بە دروشمدان دژی کۆماری ئیسلامی بەخاک ئەسپێردرا..