ئامار

ئاماری کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٣

09:17 - 22/4/2024

ئاماری کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران لە مانگی خاکەلێوەی ١٤٠٣

٤٩ کۆڵبەر لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٣ کوژراو و بریندار بوون .

هانا :
ناوەندی ئاماری ریکخراوی مافی مرۆژی هانا ، ئاماری زیانەکانی کۆڵبەران و کاسبکارانی کوردی لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٣ ، لە پارێزگاکانی کوردستان کە لەم ناوەندەدا تۆمار کراون بڵاو دەکاتەوە .
بە پێی ئەم ئامارە لە یەکەم مانگی ساڵی ١٤٠٣ ، بەگشتی ٤٩ کۆڵبەر لەوانە ٣ کۆڵبەری منداڵ لە کاتی کۆڵبەری کوژراو و بریندار بوون .

لە کۆی گشتی ٤٩ کەسەکە ، ١٠ کەس کوژراون و ٣٩ کەس بریندار بوون کە بە جیاکاری بەم شێوەیە :


کۆڵبەرانی کوژراو :


٤ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون .
٥ کۆڵبەر بە ڕووداوی سروشتی لەوانە (سەرما ، سەرمابردوویی ، کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکان) کوژراون .
١ کۆڵبەر لە ئاکامی ڕاوەدوونان بە ڕووداوی هاتووچۆ کوژراوە .

 

کۆڵبەرانی بریندار :


٢٨ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون .
٨ کۆڵبەر بە رووداوی سروشتی (سەرما و سەرمابردوویی ، کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکان) بریندار بوون .
کۆڵبەرێک لە ئاکامی ڕاوەدوونان لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە ، بە ڕووداوی هاتووچۆ بریندار بووە .
٢ کۆڵبەر بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون .
١٢ کۆڵبەریش لە لایەن هێزەکانی سەر سنوورەکانەوە دەستبەسەر کراون . 
لە یەکەم مانگی ساڵی ١٤٠٣ ، بە گشتی ٣ کۆڵبەری منداڵ بریندار بوون .

لە بەراوەرد لەگەڵ مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٢ ئاماری کوژراو و بریندارەکانی خاکەلێوەی ئەمساڵ واتە ١٤٠٣ ، ٧١٦ لە سەد زیادی کردووە کە سەلمێنەری زیاد بوونی توندوتیژی و کرداری نامرۆڤانەی هێزەکانی سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە بەرامبەر کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد .

کۆڵبەری دیاردەیکە کە خەڵکی کوردستان و بەتایبەت شار و ناوچەکانی سەرسنوور لەبەر نەبوونی هەلی کار بە مەبەستی پەیدا کردنی بژیوی بنەماڵەکەیان بە ناچار رووی تێدەکەن و پەنا بۆ ئەو کارە دەبەن لەگەڵ ئەوەیکە بەرپرسانی حکومەت هیچ جۆرە هەوڵێک بۆ  چارەسەر کردنی کێشەکانی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان نادەن بەڵکوو کوشتنی کۆڵبەرانیان کردووە بە هەواڵێکی ئاسایی و ئەمە مەترسیەکی گەورەیە بۆ خەڵکی کوردستان 
هێزەکانی ئینتزامی ، سوپای پاسداران و هێزەکانی سنووری کۆماری ئیسلامی تەقەی راستەوخۆ لە کۆڵبەران دەکەن و رۆژانە رێژەیکی زۆریان بریندار دەکەن و دەکوژن

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا 
٢١ی مانگی ئاوریلی ساڵی ٢٠٢٤
بە کارهێنانی ئەم ئامارە بە مەرجی ئاماژەدان بە سەرچاوەکە ئازادە .
  

05:38 - 22/4/2024 نوێ کراوەتەوە.