بەندکراوان

شنۆ : دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

07:25 - 22/4/2024

شنۆ : دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی شەممە "١ی گوڵانی ١٤٠٣" شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە بۆ هانا "فەخرەدین مودەڕسی" کوڕی شەفیع و خەڵکی ئاوایی "دەشمەس"ی سەر بە شنۆ ، سەلمێنراوە .
بە وەتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزەئەمنییەکانی بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی چوونەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە ، دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە .
تا ساتی بڵاو کردنەوە ئەم هەواڵە هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شارۆمەندە کوردە بەردەست نیە .

04:27 - 23/4/2024 نوێ کراوەتەوە.