هەواڵ

ورمێ: برینداربوونی لاوێکی ١٨ ساڵان بە هۆی تەقەینەوەی مین 

01:32 - 28/4/2022

ورمێ: برینداربوونی لاوێکی ١٨ ساڵان بە هۆی تەقەینەوەی مین 

هانا: رۆژی چوارشەممە ٧ی گوڵانی ١٤٠١ – (٢٧ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، لاوێکی کورد بە ناوی "حەبیب حاتەمی سینا ئابادی" تەمەن ١٨ ساڵ و کوڕی "جەلال" و خەڵکی گوندی "کوران" لە ناوچەی "سۆماوبرادۆستی" پارێزگای ورمێ بە هۆی تەقینەوەی مین بە خەستی بریندار بووە. 


بەپێی ئەم راپۆرتەی بۆ "هانا" هاتووە، ئەم شارۆمەندە لە گوندی "نەوجەوان" لە ناوچەی "سێرۆ" لە پارێزگای ورمێ، خەریکی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات بووە و لە ئاکامی تەقەینەوەی مینی بەجێماوی هیزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران کە پێشووتر چاندوویانە، سەروچاو و دەستی بە خەستی بریندار بووە. ناوبراو بە مەبەستی چارەسەری برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی "خومەینی" لە ورمێ کراوە و دۆخی تەندروستی ئەم لاوە ناجێگیر راگەیندراوە. 
 

01:36 - 28/4/2022 نوێ کراوەتەوە.