ئامار

ئاماری کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران لە مانگی سێپتێمبێری 2023 .

10:20 - 7/10/2023

ئاماری کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران لە مانگی سێپتێمبێری 2023 .

بە پێی بەڵگەنامەکانی ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، لە مانگی سێپتێمبری 2023 ، لە کۆی گشتیدا 14 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بریندار بوون و کوژراون . لەم رێژەیە 2 کەس بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەت کوژراون ، 12 کۆڵبەر بریندار بوون کە یەک کەسیش بە هۆی تەقینەوە مینی چێندراو بریندار بووە و 11 کەسیش بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەت بریندار بوون .

ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا

1ی ئوکتۆبری 2023