کۆڵبەر

ئاماری کۆڵبەرانی قوربانی لە مانگی ژانویەی ٢٠٢٤

11:03 - 2/2/2024

ئاماری کۆڵبەرانی قوربانی لە مانگی ژانویەی ٢٠٢٤

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ،لە مانگی ژانویەی ٢٠٢٤ ، بە گشتی ٤٩ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراو و بریندار بوون . لەم ژمارەیە ٦ کەس بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەت کوژراون .

٤٣ کۆڵبەریش بریندار بوون کە ٣٩ کەسیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەت بریندار بوون و ٤ کۆڵبەر بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە ئاکامی ڕاوەدوونان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون .
لە مانگی ژانویە هەر وەکوو مانگەکانی پێشوو هێزە چەکدارەکان و هێزە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی بە تەقەی راستەوخۆ لە کۆڵبەران کە بۆ دەست خستنی پارۆ نانێک ڕوو لەم کارە ئەستەم ، تاقەت پڕووکێن و مەترسیدارە دەکەن ، زیانێکی زۆریان پێگەیاندوون .
حکومەتی کۆماری ئیسلامی لە جیاتی ئەوەی کە هەلی کار لەم ناوچە سنوورییانەی کوردستان بڕەقسێنێت ، ناوچەکەی میلیتاریزە و ئەمنییەتی کردووە و هێرش دەکاتە سەر کۆڵبەران و کاسبکاران و زیانیان پێ دەگەینێت .

ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا 
١ی فێوریەی ٢٠٢٤

11:32 - 2/2/2024 نوێ کراوەتەوە.