هەواڵ
بانە: گیانلەدەستدانی شارۆمەندێک بە هۆی تەقینەوەی مین
11:42 - 22/7/2022
هانا: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٢٣ی ژولای ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی خەڵکی بانە لە بەرزاییەکانی "کناروێ" لە هەرێمی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستدا.
ناوی ئەم شارۆمەندە کوردە ئەمیر ساڵحی لەدایکبووی ساڵی ١٣٧١ لە ئاوایی "بلەکێ"ی ناوچەی بانە راگەیەندراوە.
سەرچاوەیەک بە "هانا"ی راگەیاند، ناوبراو پێشتر ئەندامی حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و لە باغێکی ناوچەی شارباژێر لە هەرێمی کوردستان خەریکی کار بووە و لە کاتێکدا کە ویستوویە سەردانی ئێران بکاتەوە بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەستداوە.
11:45 - 22/7/2022 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- کوژرانی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری بانە
- بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری مەریوان و بانە
- بانە : دەستبەسەر کرانی سێ کۆڵبەر و سزادرانیان بە سزای نەخدی
- سەقز ؛ تەقینەوەی مین بووە هۆی بریندار بوونی شارۆمەندێک
- بانە ؛ کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان