بەندکراوان

دێولان ؛ سێ شارۆمەند بە دانانی بارمتە ئازاد کران

10:33 - 13/3/2024

دێولان ؛ سێ شارۆمەند بە دانانی بارمتە ئازاد کران

هانا : رۆژی دووشەممە "٢١ی رەشەمەی ١٤٠٢" سێ شارۆمەند بە ناوەکانی "عەباس حسێن پەناهی ، پدرام حسێن پەناهی و زبیر حسێن پەناهی" خەڵکی دێولان ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کران .

 ئەم سێ شارۆمەندە کوردە لە ڕۆژانی "١٨ و ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٢" لە کاتێکدا بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی زیندانی سیاسی کوردی لە سێدارە دراو "محەممەد فەرامەرزی" چووبونە شاری دێولان ، بێ بەڵگەی یاسایی و حوکمی دادگا لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون .