بەندکراوان

دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی خەڵکی دێولان لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە

08:01 - 8/2/2024

دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی خەڵکی دێولان لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە

هانا :ڕۆژی چوارشەممە "١٨ی رێبەندانی ١٤٠٢" دووشارۆمەند خەڵکی دێولان لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراون .

ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندە بۆ هانا "زبیر و عەباس حسێن پەناهی" خەڵکی ئاوایی قوڕیچیای دێولان ، سەلمێنراوە .


بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەم دوو شارۆمەندە بۆ دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی زیندانی سیاسی لە سێدارەدراو محەممەد فەرامەرزی سەردانی دێولانیان کردووە کە لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .