بەندکراوان

سەقز ؛ شارۆمەندێک لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا

09:13 - 29/8/2023

سەقز ؛ شارۆمەندێک لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا

هانا : رۆژی دوو شەممە ٢٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ شارۆمەندێکی خەڵکی سەقز بە ناوی سارۆ مستاجر ٢٢ ساڵان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە

بە پێی ئەو راپۆرتانەی بە دەستمان گەییشتوون ؛ ناوبراو لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بە بێ پێدانی حومەکی ناوەندی قەزایی لە ماڵی باوکی دەستبەسەر کراوە و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار 
تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر  کردن و شوێنی راگرتنی لە ئارادا نیە  

10:01 - 31/8/2023 نوێ کراوەتەوە.