بەندکراوان
مەتین رازییان بە دانانی بەرمتە ئازاد کرا
08:47 - 10/3/2024
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو : ڕۆژی شەممە "١٩ی رەشەمەی ١٤٠٢" مەتین رازییان مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی ئاوایی "ملە" و دانیشتوویی شاری سەقز ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادرەسی لە گرتنگە ئازاد کرا .
ناوبراو شەوی سێشەممە "٨ی رەشەمەی ١٤٠٢" بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە گەڕەکی ساڵحاوای سەقز دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە ڕاگوێزرا .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، مەتین رازییان لە ماوەی دەستبەسەر کرانیدا بە مەبەستی پێدانی دانپێدانانی زۆرەملێ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە ئەشکەنجە کراوە .
هەر وەها سەرچاوەکە زیادی کرد ، لە دژی ئەم مێرمنداڵە دۆسیەیەک بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە "حزبەکانی کوردستان ئۆپۆزۆسیۆنی کۆماری ئیسلامی" لە دادگای شۆڕش کراوەتەوە .
مەتین رازییان بۆ هاوکاری دارایی بنەماڵەکەی خەریکی کۆڵبەری بووە .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ئاریان مەمەندی کۆڵبەری مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سەردەشت یەکێک لە چاوەکانی لەدەستدا
- ئاریان مەمەندی کۆڵبەری مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سەردەشت یەکێک لە چاوەکانی لەدەستدا
- کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
- سەقز ؛ کەیوان رەحیمی سەرلەنوێ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا
- بریندار بوونی دوو کۆڵبەری مێرمنداڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسوود