کۆڵبەر

بانە : دەستبەسەر کرانی سێ کۆڵبەر و سزادرانیان بە سزای نەخدی

08:11 - 25/4/2024

بانە : دەستبەسەر کرانی سێ کۆڵبەر و سزادرانیان  بە سزای نەخدی

هانا : شەوی سێشەممە "٤ی گوڵانی ١٤٠٣" سێ کۆڵبەری خەڵکی بانە ، لە سنووری "زلە"ی ئەم شارە لە لایەن هێزەنیزامییەکانی جێگیر لەم سنوورە دەستبەسەر و بە سزای نەخدی سزادران .

ناسنامەی ئەم سێ کۆڵبەرە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "سەعدوڵڵا ئەمین زادە ، عەلی کەریمییان و خالد مەحموودی" خەڵکی ئاوایی "بولحەسەن"ی سەر بە شاری بانە ، سەلمێنراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەم کۆڵبەرانە بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان ڕۆژی چوارشەممە پێنجی گوڵان ، لە لایەن دادگای شۆڕشی بانەوە هەرکامەیان بە ٣٠ ملوێن سزای نەخدی سزادراون .