کۆڵبەر
بریندار بوونی لانیکەم ١٠ کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسوود
07:52 - 26/3/2024
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەستمان : لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١٠ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسود بە قورسی بریندار بوون .
هاوکارانی هانا ناسنامەی ٨ کەس لەم کۆڵبەرانەیان "ئیحسان نەزەری ، محەممەد یوسفی ، محەممەد مەحموودی ، یاسین (پاشناو نادیار) ، سامان روستەمی ، غولام فەیزی ، مەتین حسێنی و ئومید شەمسی" خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ ، سەلاس باوەجانی ، پاوە و داڵاهو ، ڕاگەیاندووە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ لە ڕۆژانی دووشەممە ، سێشەممە ٦ و ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامی ئەم تەقە کردنە لانیکەم ١٠ کۆڵبەر دەست ، قاچ و سەریان بە قورسی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی گواسراونەتەوە .
ناسنامەی دوو کۆڵبەری دیکە لە لایەن هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هاناوە کاری لە سەر دەکرێت .
08:15 - 26/3/2024 نوێ کراوەتەوە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- لێدان و ئەشکەنجەکرانی کۆڵبەرێک لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە لە سنووری نەوسوود
- بریندار بوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاس باوەجانی بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسوود
- بریندار بوونی دوو کۆڵبەری مێرمنداڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەنیزامییەکان لە سنووری نەوسوود
- بریندار بوونی شەش کۆڵبەر بە تەقەی هێزەنیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود
- بریندار بوونی لانیکەم شەش کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە بەرزاییەکانی سنووری هەورامان و نەوسود