کۆڵبەر

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی هێزە چەکدارەکان لە سنووری نەوسوود

03:35 - 25/12/2023

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی هێزە چەکدارەکان لە سنووری نەوسوود

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی یەکشەممە "٣ی بەفرانباری ١٤٠٢" کۆڵبەرێک بە ناوی "موختار شعری" خەڵکی جوانڕۆ ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود لەلایەن هێزە چەکدارەکانی جێگیر لەو سنوورە کراوەتە ئامانجی تەقە کردن و بریندار بووە .

ناوبراو بۆ چارەسەری دەرمانی بۆ بنکەکانی تەندروستی ڕاگوێزراوە و بەپێی ڕاپۆرتەکان دۆخی تەندروستی جێگیرە .