هەواڵ

تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن سپای پاسدارانەوە 

07:59 - 11/5/2022

تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن سپای پاسدارانەوە 

هانا: ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی گوڵانی ١٤٠١ – (١١ی مەی ٢٠٢٢)، تۆپخانەکانی سپای پاسدارانی ئێران ناوچە سنوورییەکانی "بەربەزین" و "دۆڵی رۆست" لە ناوچەی سیدەکانی هەرێمی کوردستان کە بنکە و بارەگای کۆمەڵە و دێموکراتی لێیە، لە کاتژمێر (٨:٥٠ تا ٩:١٥) تۆپباران کرد. 


بەپێی ئەم راپۆرتە هاوکات لەگەڵ تۆپبارانی ئەو شوێنانە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە ئاسمانی ئەو ناوچەیە و بە سەر بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵە و دێموکراتدا خولاونەوە. 

لە ئاکامی ئەم هێرشەی تۆپخانەکانی سپای پاسدارانی ئیراندا زەرەر و زیانی گیانی بەدواوە نەبووە بەڵام بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستان و کێوەکان و ژینگە و دارستانی ناوچەکەی تووشی زەرەر و زیانی زۆر کردووە. 
 

08:17 - 11/5/2022 نوێ کراوەتەوە.