سێدارە

جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی زیندانییەکی کورد لە زیندانی کرمان

03:50 - 21/4/2024

جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی زیندانییەکی کورد لە زیندانی کرمان

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سزای لەسێدارەدانی زیندانیەکی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تاوانەکانی "مادەهۆشبەرەکان" لە شاری کرمان دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو ، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی گوڵانی ١٤٠٣" لە زیندانی کرمان جێبەجێ کرا .

هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم زیندانیەیان "جەمال مەردانی" تەمەن ٥٤ ساڵ خێزاندار باوکی چوار منداڵ و خەڵکی ئاوایی "گۆگجلوو" ی سەر بە میاندواو پشتڕاست کردووەتەوە .