هەواڵ
خولانەوەی دوو فڕۆکەی نەناسراو بە سەر ئاسمانی بنکەی ناوەندیی کۆمەڵەدا
11:37 - 18/9/2021
بەگوێرەی هەواڵێک کە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتووە، رۆژی شەممە ٢٧ی خرمانانی ١٤٠٠ – (١٨ی سپتەمبری ٢٠٢١)، دوو فڕۆکەی شەڕکەر بە سەر ئاسمانی بنکەکانی کۆمەڵە لە هەرێمی کوردستان لە نزیکی سلێمانی خۆلانەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هانای راگەیاند، ئەو فڕۆکانە لە پێشنیوەڕۆ کاتژمێر ١١:٢٦ تا ١١:٣٦ بە سەر ئاسمانی مقەڕی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمتکێشانی کوردستانی ئێراندا خولاونەوە.
شایانی باسە، لە رۆژانی رابردوودا دوای هەڕەشەی بەرپرسانی سپای پاسداران، حکومەتی ئیسلامی ئێران ناوچەکانی "سیدەکان، بەربەزێن، چۆمان و بەرزاییەکانی حاجی عۆمەران"ی بۆ ماوەی چەند رۆژان تۆپباران و بۆمباران کرد و بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەو شوێنانەی کوتا. جگە لەوە چەندین کەڕەت فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیران بە سەر ئاسمانی مقەڕەکانی کۆمەڵەدا خولاونەوە. هەر بۆیە شیمانەی ئەوە دەکرێ ئەم فڕۆکە شەڕکەرانەش سەر بە ئێران بن.
جێگای ئاماژەیە، لە دەوروبەر و ناو ئەو مقەڕ و ئوردوگایانەدا، خەڵک و کەسانی مەدەنی نیشتەجێن و هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ئەم شوێنانە پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە.
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- سەبارەت بە فیلمی حکومەتی ئیسلامی لە سەر دانپێدانانی زۆرەملی چوار بەندکراوی سیاسی کورد
- لە ئاکامی موشەکبارانی سپادا ٦٧ پێشمەرگە و پەنابەری سیاسی کوژراون و بریندار بوون
- مهاباد: هێزەکانی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی "موحسین مەزلووم"
- وردەکاری زیاتر سەبارەت بە ئەندامانی دەستبەسەرکراوی کۆمەڵە لە ورمێ
- ورمێ: دەستبەسەرکرانی تیمێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە