سێدارە

لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە زیندانی کرماشان

08:57 - 24/5/2023

لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە زیندانی کرماشان

هانا: سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٣ی مەی ٢٠٢٣، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی تەمەن ٤٦ ساڵ بە ناوی سەعید محەممەدی کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو، لە زیندانی ناوەندی کرماشان جێی بە جێکرا.

سەعید محەممەدی خەڵکی ئاوای "میان دەربەند"ی کرماشان، ١٢ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی ج.ا حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.