بەندکراوان
مەحکوم بوونی ئومید قەدیمی برای گیانبەختکردوو فواد قەدیمی بە چل مانگ زیندان و سزای نەخدی
07:37 - 29/3/2024
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئومید قەدیمی برای فواد قەدیمی لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە لایەن دادسەرای گشتی و شۆڕشی دیواندەرە بە تۆمەتی "ئەندام بوون لە حزبی کۆمەڵە بە ٣٢ مانگ زیندان ، پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت بە ٨ مانگ زیندان و بە تۆمەتی بڵاو کردنەوەی شتی ناڕاست بە مەبەستی تێکدانی بیری گشتی بە پێدانی ٨٥ ملوێن ریاڵ سزای نەخدی" مەحکوم کراوە .
ئومید قەدیمی تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی دیواندەرە لە رێکەوتی ١٦ی خەرمانان لە کاتی چوونی بۆ شوێنی کارەکەی لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و پاشان بۆ گرتنگەی شارامفەری سنە ڕاگوێزرا و لە کۆتاییدا ڕۆژی سێشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٢ بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد و سێسەد ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کرابوو .
زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە:
- ئازاد کرانی دوو مێرمنداڵی دەستبەسەر کراوی خەڵکی دیواندەرە بە دانانی بارمتە
- دەستبەسەر کرانی دوو مێرمنداڵ لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە لە دیواندەرە
- دەستبەسەر کرانی لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
- دیواندەرە ؛ سێ شارۆمەندی کوردی دەستبەسەر کراو بە دانانی بارمتە ئازاد کران